Deprecated: Function create_function() is deprecated in C:\inetpub\vhosts\gholami-xe.com\gholamico.com\wp-content\plugins\revslider\inc_php\framework\functions_wordpress.class.php on line 240

Deprecated: Function get_magic_quotes_gpc() is deprecated in C:\inetpub\vhosts\gholami-xe.com\gholamico.com\wp-content\plugins\wpml-string-translation\inc\functions.php on line 34

Deprecated: Function get_magic_quotes_gpc() is deprecated in C:\inetpub\vhosts\gholami-xe.com\gholamico.com\wp-includes\load.php on line 651
هەناردەکردن – کۆمپانیای بازرگانی غلامی

هەناردەکردن

هەناردەکردن چییە؟

هەناردەکردن لە وشەدا بە واتای گواستنەوەی کاڵا یان ناردن و ڕەوانە کردنی کاڵا لە شووێنێکەوە بۆ شوێنێکی ترە چ لەناو وڵاتدا و یان چ لەناوەوە بۆ دەرەوەی وڵات، کە لە گومرگدا مەبەست لە هەناردەکاری بەردنە دەری کاڵا لە ناوچەی دەسەڵاتداری گومرگی وڵاتی لەبەرچاوگیراوە.

هەروەها هەناردەکار بە کەسێکی ڕاستەقینە یان یاسایی دەوترێت کە کارتی بازرگانی یان مۆڵەتی وەزارەتی بازرگانی هەیە و هەڵدەستێت بە ناردنی کاڵا.

لە ڕووی بردەنە دەری کاڵاوە هەناردەکاری دابەش دەکرێت بە دوو دەستەی هەناردەکاری بڕاوە و کاتی. شیاوی باسکردنە کە هەناردەکاری بڕاوە بریتییە لە ناردنی کاڵا بۆ دەرەوەی ناوچەی دەسەڵاتداری گومرگی وڵات بە مەبستی فرۆشتن یان دەکارکردن لە وڵاتانی دەرەوەدا، هەناردەکاری بڕواوە لێبوردراوە لە دانی باجی گومرگی و سوود بازرگانی و باج بەڵام تێچوونەکانی گومرگ دەگرێتەوە.

لە پلانی سێهەم و چوارەمدا، هەناردەکاری لە پەرەپێدان و گەشەکردنی ئابووری وڵاتدا وەک پێکهاتەیەکی کاریگەر و سەرەکی داندراوە و بەرجەستەیی پێکهاتەی کلتووری و کۆمەڵایەتی بۆ بەکارهێنانی ستراتیجی هەناردەکاری پشتڕاست کراوەتەوە. هەناردەکاری شوێنی دەستپێکی بەدیهێنانی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی تردا. هەناردەکاری بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی ئابووری وڵات بەکەڵکە و لە فرۆشتنی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکان بۆ وڵاتانی تر داهاتی پارەی بیانی دەست دەکەوێت و لە بەدیهێنانی باڵانسی بازرگانی و دەروست کردنی هاوسەنگی ئابووریدا یارمەتییەکی ئەوتۆ دەدات. بەگشتی ئابووری تەندروست و بەجێ ئەوەیە کە هەناردەکاری زیاتر بێت لە هاوردەکاری. سەبارەی بە کاڵای ستراتیجیک وەک نەوت، گاز، دیاری کردنی ڕێژەی هاوردەکاری یان هەناردەکاری بە پێی یاسا و ڕێککەوتنی سیاسی جێبەجێ دەکرێت. هەناردەکاری یانی ماڕکیتینگ بەسەر سنوورەکاندا یان جووڵە لەوبەری سنووری دەوڵەتی کە لە ڕووی کلتوور، ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و هەرێمییەوە لەگەڵ ئێمەدا جیاوازن و هەربۆیە شێوازی هەڵسوکەوت کردنی ئێمەش دەبێ گونجاو لەگەڵ ئەو بێت. بازرگانی “غلامی” توانیویەتی بە پێی ساڵانێک ئەزموون لە بواری هەناردەکاریدا سەرکەوتنی زۆر بەدەست بێنێت و بە پشت بەستن بەم ئەزموونانە لەم بوارەدا یارمەتی زۆر بدات بە مشتەرییە شاراوە و هەنووکەییەکانی خۆی